هەرێمی کوردستان ناتوانێ بڵێت من توانایی بەرەنگاریی گرووپە چەکدارەکانی دژە ئێرانم نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە سەربزێوی گرووپە کوردییە دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و وتی: هیچ سەربزێویەک لە سنوورەکان تەحەمول ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ لە ڕیوڕەسمی ناساندنی جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران لە هەرێمی کوردستان، وتی: بەرپرسانی ئەو هەرێمە و حکومەتی عێراق ئەبێ هەوڵی خۆیان دژ بە ئەو گرووپانە بدەن.

ناوبراو بە هۆشداریی بە ئەمریکییەکان لەسەر ئەوەی کە بنکەکانی ئەوانیش وەکوو ناوەندی دژە شۆڕش و ڕێکخستن ئەبێ کۆ بکرێەوە، وتی: ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی ئێمە لە بەرەوروو بوونەوەی گرووپە دژە شۆڕشەکان درێژەی دەبێت و هیچ جۆرە سەربزێویەک لە ئەو سنوورانە تەحەمول ناکەین.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان جەختی کرد: بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو گرووپانە مافی ئێمەیە و جاڕنامەی جیهانیش ئەو مافەی بۆ ئێمە لەبەرچاو گرتووە.

News Code 39204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =