AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٤ ١٣:٥٠

ڕێکخراوی شانگهای و ئابووری ئێران-1

ڕێکخراوی شانگهای و بریکس دەرفەتێکی گرینگ بۆ بووژاندنەوەی ئابووری ئێران

ڕێکخراوی شانگهای و بریکس دەرفەتێکی گرینگ بۆ بووژاندنەوەی ئابووری ئێران

جێگری پێشووی وەزارەتی نەوتی ئێران وتی: کۆنفڕانسی شانگهای بەهۆی بەشداری ڕووسیا، چین و هیند کە بەشێکی گرینگ لە CIS ن، دەفرایەتیەکی گەورە بۆ گەشەی پێوەندی سیاسی و ئابووری بۆ ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، سەرەتا بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە ئەمنیە نوێیەکان و بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتگەلێک وەکوو ڕووسیا، چین، کازاکستان، قرقیزستان و تاجیکستان لە ساڵی 1996 لە شاری شانگهای لە ژێر ناوی گرووپی شانگهای 5 پێک هات. پاشان بە وەرگرتنی ئۆزبەکستان لە ساڵی 2001 ژمارەی ئەندامانی بۆ 6 وڵات بەرز بووەوە و ناویشی بۆ ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای گۆڕدرا.

ئێران لە ڕێکەوتی 10ی ڕێبەندانی 1383 داخوازی ئەندامێتی خۆیی پێشکەش کرد و بەڵگەی چوونە ڕیزی ئێران لە ئەو هاوکارییە لەگەڵ پاسکتان و هیند وەکوو چاوەدێر لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوەکە لە شاری ئاستانەی قەزاقستان لە ڕێکەوتی 14 و 15 ی پووشپەڕی 1384 واژۆ کرا.

بەئەندام بوونی ڕێکخراوی شانگهای بستێن بۆ بریکس دروست دەکات

لە ئەم بارەوە ئەسغەر ئیبراهیمی ئەسل وەکوو کارناسی ئابووری سیاسی چین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەڵێت: بەئەندام بوونی ڕێکخراوی شانگهای دەتوانێت بەستێن بۆ بە ئەندام بوونی بریکسیش دروست بکات. لە بریکس وڵاتگەلی بڕازیل، ڕووسیا، هیند، چین و ئەفریقای باشووری ئەندامن کە یەکێتیەکی بەهێزە کە سەدا 50 ی حەشیمەتی جیهان و 42 لەسەدی زنجیرەی دارایی جیهانی لە بەردەستە.

ناوبراو زیادی کرد: بە ئەندام بوونی ئەو یەکێتیانە و هاوکاری ئێمە لەگەڵ ڕووسیا بە پاراستنی بنەما ئایدۆلۆژیەکانمان دەتوانێت ئاسایشی وزەی گرووپی بریکس و وڵاتانی شانگهای دەستەبەر بکات و لە ئەو ڕێگایەوە لە حاڵەتی تەک جەمسەری بێینە دەرەوە. هەروەها دەتوانین لە سەرمایەدانەری، هاوردەی تەکنۆلۆژیا، دەستپێڕاگەییشتن بە بازارە گەورەکان وەکوو هیند و چین و بڕازیل وەدەست بهێنین.

ناوبراو وتیشی: چوونە ڕیزی فەرمی ئێمە بۆ ڕێکخراوی شانگهای و لە هەنگاوی دواتر یەکێت یبریکس دەتوانێت هاوکێشی تەک ڕەهەندی جیهان لە سەدەی 21 بگۆڕێت.

کاریگەری گەمارۆکان بە هاوکاری وڵاتانی دراوسێ کەم دەبێتەوە

ئیبراهیمی ئەسل پێی وایە کە هاوکاری کردنی وڵاتگەلێکی بچووکی ناوچەکە وەکوو قەزاقستان، قرقیزستان و تاجیکستان لەگەڵ ئێران وتی: هەندیک لە ئەو وڵاتانە لە بواری دەستێڕاگییشتنی بە ئاوی گەرم، وزە و یارمەتی تەکنیکی و لێزانی پیویستیان بە ئێمەیە و ئێمەش بە ئەوان پێویستمان هەیە، بۆیە ئەو هاوکاریە دەتوانێت ببێتە هۆی بێ کاریگەر کردنی گەمارۆکانیش.

News ID 39143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha