بوردومان و ئاگردانی دارستانییەکانی ئامەد و دێرسیم

هەندێ لە دارستانەکانی ناوچە کوردنشینەکانی دیاربەکر و دێرسیم لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئاگریان تێ بەردرا و بوردومان کران.

بە پێی هەواڵی مێهر، هێزە سەربازییەکانی تورکیا دارستانەکانی ناوچەی لیجە لە دیاربەکر و ئاواجیک لە دێرسیمیان ئاگر دا.

لە ئاکامی ئەم بوردومانەدا، ناوچە کوێستانییەکانی سێوقوو و خەزکوو لە دارستانەکانی ئاواجیکی دێرسیم و هەروەها دارستانەکانی دەرکام لە ناوچەی لیجەی دیاربەکر ئاگریان تێ بەردرا.

هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە داخستنی ڕێگای گەیشتن بەم ناوچە، ڕێگری لە چوونی هێزە ئاگرکووژێنەکان و کوژاندنەوەی ئاگر دەکەن.

News Code 39131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =