لە پێک هێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین

سەید حەسەن نەسرۆڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی: لە پێک هێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە پێک هێنانی کابینەی نوێی لوبنان پێشوازی دەکەین، وتی: لە هەموو لایەنە بەشدار بووەکان ڕێز دەگرین.
ئەو وتیشی: ڕزگار کردنی وڵات، چاکسازی و باشتر بوونی دۆخی بژیوی لە یەکەمەکانی ئێمەیە. دەمانەوێ بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوای خەڵک و تێپەڕاندنی قەیران بڵاوکراوەی وەزارەتی لە زووترین کاتدا دەرکەین. هەموو دەبێ بە بێ دەرکردنی حوکم لە گەڵ دەوڵەتدا هاوکاری بکەین.
ناوبراو داکۆکی کرد: وتەی سەرەکی ئێمە بەڵێنەکانمان سەبارەت بە کەشتیی نەوتییە. ئێمە دوو مەبەستی لوبنان و سووریامان لە بەرچاو بوو. بۆ ئەوەی دەوڵەتی لوبنان نەکەوێتە تەنگەژەوە و گەمارۆ نەدرێت، بڕیارمان دا مەبەستی کەشتییەکە سووریا بێت و پاشان وەجبەکان بێتە لوبنانەوە.

News Code 39114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =