زەبیحوڵا موجاهید: لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو لە کابۆل بووم

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵەبان ڕایگەیاند لە 20 ساڵی ڕابردوودا لە کابۆل ژیاوە و لە نزیکەوە بینیویە کە چۆن ئەمریکییەکان بۆ قۆڵبەست کردنی ناکام ماونەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی جومهوور، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵەبان کە پاش هاتنی ئەم گرووپە بۆ کابۆل بۆ یەکەم جار لە نێو خەڵکدا دەرکەوت، دەڵێت: لە 20 ساڵی ڕابردوودا لە کابول ژیاوە.
ئەو وتوویە: ئەمریکا و دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان پێیان وابوو زەبیحوڵا موجاهید ناوێکی خەیاڵییە. ئەم ناوە خەیاڵییە زۆر یارمەتی منی داوە بۆ ئەوەی بتوانم لە کابۆل بژیم و هاتوچۆ بکەم.
ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمریکییەکان بە مەبەستی شوێنگیری من، پارەیان بە خەڵک داوە و سەدان جار ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان بۆ قۆڵبەست کردنی من وەڕێ خست کە هەمووی ناکام مایەوە.

News Code 39110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =