هەڵوەشانەوەی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق/ ژمارەی زیارەتکارانی ئەربەعین بەرز دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بە دیداری خۆی لە گەڵ مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: هەواڵی خۆشی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیزای نێوان دوو وڵات، هەواڵی خۆشی ئەم کۆبوونەوە بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەوی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بە پێوەندی باشی نێوان دو وڵات، وتی: پێوەندی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی نێوان دوو وڵات دەتوانێ زیاتر گەشە بکات.

ئەو وتیشی: ئەمڕۆکانە پێوەندی ئێمە لە گەڵ عێراق تەنیا پێوەندی دراوسێیەتی نییە و پێوەندی دوو میلەت و دەوڵەت پێکەوەیە. ئەوەی لە نێوان وەزیرەکاندا و هەروەها نێوان من و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا، هەموو بە مەبەستی گەشەی پێوەندییەکانە و هەندێ بڕیار دراوە کە هیوادارین جێبەجێ بکرێن.

ئەو ڕایگەیاند: هەڵوەشانەوەی ڤیزای نێوان دوو وڵات، هەواڵی خۆشی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم کۆبوونەوە بوو.

رەییسی داکۆکی کرد: دۆخی کۆرۆنایی بۆ عێراق هەندێ سنوورداریەتی پێک هێناوە بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی ئەویندارانی ئیمام حسێن بتوانن لە زیارەتی ئەو مەقامە پایەبەرزە بەهرە ببەن، بەڵێنی دا ژمارەی زیارەتکاران زۆرتر بکاتەوە.

News Code 39092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =