خاڵە لەبیر کراوەکانی ڕووداوی 11 ی سێپتەمبەر/ ئامانجی لەشکەرکێشی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین

مامۆستای زانکۆی مینە سوتا لە ساڵڕۆژی ڕووداوی 11 سێپتەمبەر وتی کە ئەمریکا هیچکات بۆ بەرەنگاربی گرووپە تیرۆریستییەکان جیدی نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: لە بیستەمین ساڵڕۆژی ڕووداوی یازدەی سێپتەمبەر، جارێکی دیکە ئەمریکا بە ڕێکخستنی نمایش و وتنی ئەوەی کە دەیەوێت بەڵگەی هاوپەیوەند بە ئەو ڕووداوە و ڕۆڵی عەرەبستان تێیدا، تێدەکۆشێک لایەنە شاراوەکانی بشارێتەوە.

20 ساڵ دوای هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر، بە ئەستەم دەتوانرێت شرۆڤەکارگەلێک بۆزرێنەوە کە پێیان وابێت کاردانەوەی دەوڵەتەکانی ئەمریکا و بریتانیا بە ئەو هێرشانە، بووەتە هۆی ئاسایش لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

لە ئەو بارەوە لەگەل پڕۆفسۆر ڤیلیام بیمن مامۆستای زانکۆی مینە سوتای ئەمریکا گفتوگۆیەکمان ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت.

دوای تێپەڕینی 20 ساڵ ئێستا سەبارەت بە 11 ی سێپتەمبەر چۆن بیر دەکەنەوە و بۆچی پاگەندەکانی ئەمریکا بۆ لەناو بردنی تیرۆریزم ناگاتە ئەنجام؟

ڕووداوی 11 ی سێپتەمبەر کە لەلایەن ئەلقاعیدەوە ریکخرابوو هێرشێک لە دژی ئەمریکا بوو بەڵام ئامانجی سەرەکیی دەرکردنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی انڤین و بەتایبەتی لە عەرەبستانی سعوودی بوو.

ئەمریکا عەربستانی بە بۆنەی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەرەوە ئیدانە نەکرد و لە بەرانبەردا دەوڵەتی بووش دروشمی "هەرگیز مەهێڵە قەیرانێکی باش بە فیڕۆ بڕوات" ی کردە ڕێنوێنی خۆی بۆ بڕیارەکانی تا لە ئەو تراژیدیە بۆ کردەیی کردنەوەی ستراتیژی نیو کانتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەسەر گۆڕینی پێکهاتەی ئەو ناوچە و گۆڕینی دەسەڵاتەکانیان بەکار بهێنێت.

ئەو گرووپە ئاوا بۆی دەچوون کە بۆ دابینی ئاسایشی ئیسرائیل، ئەمریکا ئەبێ دەسەڵاتەکانی سووریا، عێراق و ئێران لەناو ببات و و کەسانێکی سەر بە ئەمریاک و ئیسرائیل دەسەڵات بەدەستەوە بگرن و ئەوەش هەر ئەو کارە بوو کە بووش ئەنجامی دا.

ئەمریکا تا کاتی دەوڵەتی باراک ئۆباما هیچکات بۆ راگیرانی ئەلقاعیدە جیدی نەبوو. هەر چەند دەوڵەتی ئۆباما لە کوشتنی بێن لادەن سەرکەوتوو بوو بەڵام تەنانەت دەوڵەتی ئەویش لە ئەنجامی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ سنووردار کردنەوەی چالاکییەکانی ئەلقاعیدە و تاڵیبان خۆی بوارد.

هەر بۆیە ئەمریکا بە ڕاستی هیچکات بە شێوەی راستەقینە لەگەڵ هەڕەشەکانی تالیبان، ئەلقاعیدە و لە ساڵانی دواتر داعش بەرەوڕوو نەبووەوە. هەوڵەکانی ئەمریکا لە ئەو پێوەندییەدا کەم بوو و هیچکات حاڵەتی جیدیان بەخۆوە نەگرت و لە باتی ئەوە ئەو هێرشانە لە دژی وڵات و گرووپگەلێک وەکوو ئێران و عێراق کە هیچ هەڕەشەیەکی تیرۆریستیان دروست نەکردبوو بەکار هێنرا.

ئەمریکا دوای 20 ساڵ بوونی سەربازی ئەفغانستانی بەجێ هێشت بەڵام دۆخی ئەو وڵاتە زۆر خراپتر لە کاتێکە کە لە ساڵی 2001 ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان کردە سەر، بە پێی ئەم دۆخەی ئێستا ئێوە داهاتووی ئەفغانستان چۆن پێش بینی دەکەن؟

تاڵەبان ئەوەندە کە لە سەرەتاوە دیار بوو، بەهێز نییە. ئەوان بۆ ئیدارەی ئەفغانستان کە لە راستیدا کۆمەڵێک هۆز و خێڵی بەهێزی ناوچەییە، لەگەل کێشەی بەرفراوان بەروەڕوو دەبێتەوە. تەنانەت لە سەردەمی پادشایی کورت خایەن ئەفغانستان، خودی پادشا کۆنترۆڵی کەمی بەسەر هەموو وڵات هەبوو. لە چەند ساڵی داهاتوو، ئەو وڵاتە جارێکی دیکە بەسەر چەند ناوەندی بەهێزی ناوچەیی بە شێوەیەک کە ناوەند کۆنترۆڵی کەمی بەسەریاندا هەبێت دابەش دەبێت. بە ڕای من، شێوەی ئیدئاڵی دەسەڵاتی ئەفغانستان فیدراسیۆنێکە ، شتێک وەکوو سویس، بە ڕێژەیەکی زۆر لە خۆبەڕێوەبەری ناوچەیی. هەوڵی تاڵیبان بۆ دەسەڵات و کۆنترۆڵی ناوەندی بە سەر عەفغانستان شكست دەهێنێت.

News Code 39066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =