بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی واع، تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی: کۆمیتەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە بردنی وتووێژی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتی دەست پێ کردووە و دواهەمین مۆڵەتی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ە.
ئەو سەبارەت بە داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق داکۆکی کرد: عێراق داخوازییەکی بۆ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە لایەن ئەم وڵاتە وەرنەگرتووە و هاوکاری نێوان دوو وڵات لە بواری فێرکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون دەبێت. هەر کات هێزەکانی ئاسایشی عێراق پێویستیان بە یارمەتی ئاسمانی هەبێت، دەتوانن داوا لە ئەمریکا بکەن.
ئەلخەفاجی داکۆکی کرد: ژمارەی کارناسان، جیهازات و توانا سەربازییەکان بۆ فێرکاری هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە پێی خواستی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دیاری دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە