AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٦ ١١:٥٨

سەردار قائانی:

ئیزنی نائەمنی لە سنوورەکان نادەین/شیعەکانی ئەفغانستان بۆ ئێران گرینگن

ئیزنی نائەمنی لە سنوورەکان نادەین/شیعەکانی ئەفغانستان بۆ ئێران گرینگن

نوێنەرانی مەجلیس لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناگشتی مەجلیس ڕایانگەیاند: بە وتەی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا، شیعەکانی ئەفغانستان بۆ ئێران گرینگایەتی زۆریان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەلیڕەزا بەیگی لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی ناگشتی مەجلیس بە ئامادە بوونی سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس ڕایگەیاند: سەردار قائانی جەختی کردووە کە ئێران بە ڕوانینێک لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی زۆی، گۆڕانکارییەکای ئەفغانستان چاوەدێری دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: سەردار قائانی جەختی کردووە: ئەوەی کە بۆ ئێمە لە ئەفغانستان گرینگە، ئەوەیە کە ئاسایشی ئێران بێ خەوش بێت، پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران لەگەڵ جیهانی ئەهلی سوننە بەگژ یەکدا بدات کەواتە ئێران ئەبێ بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکات کە ئاسایشی وڵاتەکەی خەسار نەبینێت و ئەمریکا نەگاتە ئامانجەکانی.

عەلیڕەزا بەیگی جەختی کرد: بە وتەی فەرماندەی سوپای قودس، شیعەکانی ئەفغانستان بۆ ئێران گرینگایەتی زۆریان هەیە و ئێران هەوڵ دەدات چارەسەری پرسی ئەفغانستان لە ڕێگای شەڕەوە نەبێت و هەموو چینەکانی ئەفغانستان لە ئیدارەی وڵاتەکەیان بەشدار بن.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە ئەو کۆبوونەوە وتوویە دانوستانەکانی دۆحە بەهۆی دەستیوەردانەکانی ئەمریکاوە بێ ئەنجام بووە و لە بەشێکی دیک لە قسەکانیدا وتی ئامانجی سەرەکی ئێران، دابینی ئاسایشی خۆیەتی و ئیزنی نادەین ئاسایشی وڵات و سنوورەکانمان بکەوێتە مەترسییەوە.

News Code 39002

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha