بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەسیرە، یەحیا سەریع وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند: لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا دامەزراوەکانی سەر بە ئارامکۆ لە ناوچەی ئەلدمام هەلکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بە 8 فڕۆکی بێ فڕۆکەوانی سماد 3 و مووشەکی بالستیکی زوڵفەقار کراوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع لە درێژەدا وتی: ئۆپراسیۆنی بەرگریانە لە سەرووی ڕووبەڕوو بوونەوەکان لەگەل جەنایەتەکانی دوژمن لە یەمەن ئەنجام دراوە. هێزەکانی سوپای یەمەن دامەزراوە گرینگەکانی بنکەی سەربازی عەرەبستانی سعوودیان کردە ئامانج.
ناوبراو زیادی کرد: دامەزراوەی ئارامکۆ لە جەدە، جیزان و نجرانیش بە 5 مووشەکی بالستیک و 2 فڕۆکی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج. ئێمە نیسبەت بە لێکەوتەکانی بەردەوام بوونی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن هۆشداریی دەدەینە دوژمن. ئێمە مافی ڕەوای خۆمانە لە ئۆپراسیۆنی سەربازیدا بەرگری لە یەمەن بکەین.
یەحیا وتیشی: ئێمە بۆ ئازاد کردنی یەمەن و بەدی هاتنی ئازادی و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە درێژە دەدەینە شەڕ.
Your Comment