کوشتنی منداڵە کوردەکان لەلایەن ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورکیاوە

ئۆتۆمبیڵیکی سەربازی هێزەکانی تورکیا منداڵیکی کوردی خەڵکی شڕناخی کردە ژێرەوە و کوشتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوڕێکی 7ساڵانی کوردی، بە ناوی معراج میر ئوغڵوو لە گەڕەکی تورگوت ئوزال ئیدیلی شڕناخ، لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە کرایە ژێرەوە و گیانی لەدەست دا.

دوانیوەڕۆی دوێنێ، معراج میر ئوغڵو لە حاڵێکدا کە خەریکی لە سەر شەقام پاسیکڵ سواری دەکرد، لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی هێزەکانی تورکیاوە کرایە ژێرەوە و لە ئاکامیشدا گیانی خۆی لەدەست دا.

ئەمە یەکەم جار نییە کە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورکیا منداڵانی کورد دەکەنە ژێرەوە. دو ڕۆژ پێشیش ئەیووب کوردای منداڵی دە ساڵانی کورد، بە هۆی کردنە ژێرەوە لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تورکیاوە گیانی لەدەست دا.

News Code 38954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =