AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٣ ٠٩:٥٢

ئیلهام ئەحمەد:

ئامانجی تورکیا زیادەخوازی، پێکدادان لە ناوچەکە و تێکدانی سەقامگیریە

ئامانجی تورکیا زیادەخوازی، پێکدادان لە ناوچەکە و تێکدانی سەقامگیریە

ئیلهام ئەحمەد ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی ئەم دواییەی زیادەخوازی و پێکدادان و ناسەقامگیری لە ناوچەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە کاردانەوە بە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هێرشانەی لە درێژەی زیادەخوازی تورکیا و ئامانجیشی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و پێکدادان وەسف کرد.

ئەحمەد وتیشی: ئەمریکا و رووسیا بە ئاگربڕ لەگەڵ تورکیا دوای هێرشەکانی بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی، لە ئەو هێرشانە ڕۆڵیان هەبوو. تورکیا ئەو پەیامەی پێیان دا کە من تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئێوە رێککەوتبێتمیش هەر هێرش دەکەم. وادیارە ئەو زلهێزانە بەتایبەتی ڕووسیاش هەندێک جار بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە ئیدارەی خۆسەر، لە تورکیا کەڵکوەردەگرێت.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا ئەگەری ڕوودانی شەرێکی نوێ هەیە، وتی: لە دۆخی ئێستا لە سووریا ئاگربڕ هەیە. بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە پێکدادانێکی نوێ روو نادات. هەر ئێستاش پێکدادانەکان لە دەرعا دەستی پێکردووە. ئەگەری هەیە دووبارە لە ئەدلەبیش پێکدادان ڕوو بدات. ئەوە ڕوونە کە ئەوان دەیانەوێت شەڕێکی سارد لە سووریا بکرێت.

News ID 38951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha