یەکێتی باڵانسى هێز له‌به‌رانبه‌ر پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هه‌رێم ڕاست دەکاتەوە

بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، یه‌كێتى له‌ هه‌شتى ته‌موزه‌وه‌ یه‌كێتیه‌كى تره‌و ده‌یانه‌وێت بزنس له‌ زۆنى سه‌وز ئازاد بێت و ده‌یانه‌وێت له‌برى فه‌یسبوك به‌خزمه‌ت یه‌كێتى به‌هێزبكه‌نه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیاكارى كوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت باڵانسى هێز له‌به‌رانبه‌ر پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌رێم ڕاستبكه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كڕیزى كورد له‌ به‌غدا به‌گرنگ ده‌زانێت.

بافڵ تاڵه‌بانى وتیشى، به‌رنامه‌كانى دواى هه‌شتى ته‌موز جیاوازه‌و پێشتر یه‌كێتى دابڕاوه‌ له‌كارى حزبایه‌تى و ئێستا ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى بكرێت مانگ به‌مانگ یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوتر ده‌بێت.

بافڵ تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌شكرد، ده‌مێكه‌ كوده‌تا له‌ناو حزب كراوه‌و لاهور شێخ جه‌نگى ده‌زگاكانى به‌كارهێناوه‌و هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌كراوه‌ له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌زگاى زانیارى لیستى نه‌بوبێت و له‌ناو ده‌زگاى زانیارى به‌ش هه‌بوه‌ بۆكاركردن له‌سه‌ر ئه‌خلاقى خه‌ڵك و كادیره‌كانى یه‌كێتى نه‌یانده‌توانى هێڵى ئاسیاسێڵ به‌كاربهێنن،ده‌ڵێت جاسوسى ده‌زگاى زانیارى له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا بوه‌و به‌ڵگه‌شى هه‌یه‌ ده‌رمانخوارد كراوه‌ له‌ناو ماڵى خۆى.

بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێت، ده‌یان كه‌س ده‌ستخۆشیان له‌ بڕیاره‌كانیان كردوه‌ له‌ بزنسمان و هونه‌رمه‌ندو پیاوماقولانه‌وه‌، ژه‌هرخواردكردنیشى خیانه‌ته‌ له‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان چونكه‌ و هێز نێردراوه‌ته‌ سه‌ر كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌رگاكه‌ى شكێندراوه‌و پێڵاو له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى دانراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه‌.

له‌باره‌ى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانى وتى، 104 سه‌ركردایه‌تى له‌ كۆى 124 سه‌ركردایه‌تى واژۆیانكردوه‌ كه‌ لاهورشێخ جه‌نگى بۆ كاتێكى دیاریكراو كوردستان جێبهێڵێت و كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌نێوان هه‌ردولا هیچ نزیكبونه‌وه‌و ئه‌نجامێكى باش له‌ كۆبونه‌وه‌كانیان نه‌بوه‌.

News Code 38948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha