سنوورەوانێک لە بانە شەهید بوو

فەرمانداری بانە وتی: ئۆستواری دووهەم "ڕەزا سپەهوەند" سنوورەوانی هێڵی سنووری بانە لە کاتی پێکدادان لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لو سنووری گوڵە سوورە لە ئەو شارە شەهید بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل روستەم پوور، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو سنوورەوانانی هێڵی سنووری بانە لە پاتی چاوەدێری و کۆنترۆڵی هێڵی سنووری، لە ناوچەی گوڵە سوورە لەگەڵ گرووپێکی چەکدار کەوتنە پێکدادان.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو پێکدادانە ئۆستوار دووهەم "ڕەزا سپەهوەند" بوێرانە لەبەرانبەر ئەو گرووپە چەکدارە دژە شۆڕشە وەستا و بریندار بوو و کە بە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە، هەوڵی کادیری دەرمان کاریگەر نەبوو و بەهۆی برینی قووڵەوە شەهید بوو.

فەرمانداری بانە وتی: ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئەو شەهیدە کاتژمێر 10 ی ئەمڕۆ لە هێڵی سنووری بانە و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوە دەچێت و پاشان تەرمەکەی بۆ بەخاک سپاردن دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی، خوڕماوا، لە لوڕستان.

News Code 38929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =