AP ١٤٠٠ خەرمانان ١١ ٠٨:٥٦

"منیش کوردم"

دادگایی کردنی هەواڵنێرێکی کورد کە سەبارەت بە کۆمەلکوژی قوونیە نووسی

دادگایی کردنی هەواڵنێرێکی کورد کە سەبارەت بە کۆمەلکوژی قوونیە نووسی

ئوزنور دگر هەواڵنێری کوردی خەڵکی ماردین، بەهۆی نووسینی هەواڵێک لەسەر کۆمەڵکوژی کۆنیا بانگهێشتی دادگا کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان دژی ئوزنور دگر هەواڵنێری کوردی ئاژانسی ژن نیوز بەهۆی لێکۆڵینەوە و نووسین لەسەر کوشتوبڕی بنەماڵەی ددە ئوغولاری دەستی پێکرد.

ناوبراو بە تۆمەتی "دروست کردنی ڕق و قین و دوژمنایەتی" بەدواداچوونی دادوەری بۆ کرا. ئەو دوای ڕاگەیاندنی ئەو دۆسیە بۆ شرۆڤە لەسەر هەندێک بابەت بانگهێشتی دادگا کرا.

دگەر بۆ نووسین و بڵاو کردنەوەی هەندێک یادداشتی هەواڵی لەوانە " منیش کوردم"، "ئەمە دوژمنایەتی نییە، کۆمەلکوژی ڕەگەزپەرستانەیە"، "کوردەکان لە کۆنیا دەکوژرێن"، "هێرشێ ڕەگەزپەرستانە بۆ سەر ژنانی کرێکار و منداڵانی کار لە ئەلماداغ"، و "ئەم ڕەگەزپەرستیە تا کوێ درێژەی دەبێت؟" لێپرسینەوەی لێکرا و تاوانبار ناسرا.

دگەریش ڕایگەیاند کە بۆ نووسین و بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە لە "مافی ئازادی بەیان" ی خۆی کەڵکی وەرگرتووە.

News Code 38926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha