بە پێی هەواڵی مێهر قوباد شەفێعی لەم بارەوە وتی: لەم ڕێککەوتننامەدا داکۆکی کراوەتە سەر پتەو کردنی پێوەندییە فێرکاری و لێکۆڵینەوەییەکانی نێوان دوو زانکۆ.
ئەو وتیشی: سەرۆکانی دوو زانکۆ لە سەر بەڕێوەبردنی پرۆژەی لێکۆڵینەوەیی هاوبەش، بەشداری لە بەڕێوە بردنی کارگە و سێمیناری زانستی، بەڕێوەبردنی خولە فێرکارییە کورت خایەنەکان و بەرنامەکانی گۆڕینەوەی ماموستا و قوتابی ڕێککەوتن.
شەفێعی لە واژۆی گرێبەستی تایبەت بە گۆڕینەوەی خوێندکار نێوان دوو زانکۆ هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەی ئاماژەپێکراو ئاکامی بەڕێوەبردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەو زانکۆیە و دوکتۆر یادگار کەریمی ماموستای بەشی زمانی ئینگلیسی زانکۆی کوردستانە.
بۆچوونی ئێوە