ڕۆژهەڵاتی ناڤین خۆی بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا ئامادە دەکات

نیل قیلیام لە کۆڤاری فارن پالسی نووسی: ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسانی ئەمریکا بوونیان لە سووریا لە بەرژەوەندی ئەمریکا دەزانن و ئەمریکاش لەهەوڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ وەرگرتنەوە دووبارەی دیمەشق ڕێگری ناکات و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەگەری چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوام ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا ئەو وڵاتە هێزەکانی خۆی لە عێراق و سووریاش دەکشێتەوە. پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەریکا لە عێراق و سووریا نیگەرانی هەندێک کوردەکان لە عێراق و سووریای بەدواوە بووە.

نیل قیلیام لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری فارن پالسی بڵاو بووەتەوە دەنووسێت: سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر سووریا لە سەردەمی جۆبایدن گۆڕیوە و ئەو وڵاتە نایەوێت زیاتر لە ئەمە لە سووریا بمێنێتەوە. وڵاتانی عەرەبی سیاسەتی ئەمریکا هەبەر ئەفغانستان لە سووریاش پێش بینی دەکەن و خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی کاری واشنتۆن لە سووریا ئامادە دەکەن. جگە لە ئەوە، ناتوانرێت کەسانێکی زۆر لە دەوڵەتی بایدن ببینین کە ڕاشکانەوە ڕابگەیێنن کە سووریا بەشێک لە بەرژەوەندی ئەمریکایە.

قیلیام سەبارەت بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتانی عەرەبی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان و کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لەلایەن ئەو هێزانەوە وتوویە ئەو پاڵپشتیانە بەس بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش بووە و لەبەر ئەوە بووە کە کوردەکان تێچووی شەڕ دژی داعش لە ڕێگای فرۆشی نەوتەوە بدەن.

ناونراو لە درێژەدا، لە حەزی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بۆ وەرگرتنەوەی دووبارەی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و دروست کردنی لۆبی لە ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە دژی دیمەشق وتوویە کە بە وتەی ناوبراو نیشانەگەلێک لەسەر ئامادەبوونی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریایە.

News Code 38876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =