AP ١٤٠٠ خەرمانان ٧ ٠٨:٤٨

سەرۆکی هەرێم پێشوازی لێکرد؛

ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گەیشتە هەولێر/لە گەڵ بارزانییەکان دیدار دەکات

ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گەیشتە هەولێر/لە گەڵ بارزانییەکان دیدار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گەیشتە شارى هه‌ولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌غدای به‌ره‌و هه‌ولێر بەجێهێشت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گەیشتە هەولێر/لە گەڵ بارزانییەکان دیدار دەکات


دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر، ماكرۆن دواتر ده‌چێته‌ شارى موسڵ‌و له‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانى كریستیان كۆده‌بێته‌وه‌.

دواى كۆبونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان، ماكرۆن ده‌چێته‌ ناو مزگه‌وتى نور، ئه‌و مزگه‌وته‌ى له‌لایه‌ن گروپى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.

ئیمانوێڵ ماكرۆن له‌وكاته‌ى بوه‌ته‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئه‌وه‌ دوه‌مجاره‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان‌و شارى هه‌ولێر ده‌كات.

News ID 38873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha