گۆشتی تاقیگەیی بە خانەی بنەڕەتی و چاپکەری 3D بەرهەم هات

لێکۆڵەرە ژاپۆنییەکان بۆ چاپی 3D، ستەیکی گۆشتی مانگایان بە یارمەتی خانە بنەڕەتییەکان و چاپکەری 3D بەرهەم هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی میل، لێکۆڵەران پەردەیان لە سەر یەکەمین گۆشتی گوێلکی چاپی 3D جیهان لادا.

پێشتر زۆربەی گۆشتەکانی ئەم تاقیگەیە وەکوو گۆشتی ورد کراو بوو و لە ستەیک نەدەچوو. ئەم جۆرە گۆشتە پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی نییە و لە فیبری ماسۆڵکی پێک هاتووە.

لە شێوازی نوێدا تەنراوە فیبرییە جۆراوجۆرەکان وەکوو ماسۆڵک، چەوری و دەمارە خوێنییەکان لە ڕێگای چاپکەری 3Dەوە بەرهەم دێن و پێکەوە تێکەڵ دەبن. بە وتەی لێکۆڵەران گۆشتی دەستکرد زۆر لە جۆری ڕاستەقینە دەچێت

‌دونگ هی کانگ نووسەری ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێت: ئەم لێکۆڵینەوە لە داهاتوودا زۆر یارمەتی ژینگە ئەدات بەڵام ئاماژەی بە تێچووی ئەم لێکۆڵینەوە نەکردووە.

News Code 38834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha