بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر شەنگال و کوردستانی سووریا لە حکومەتی سووریا، ئەمریکا و ڕووسیا داوای کرد کە بە ئەو هێرشانەی کاردانەوەی نیشان بدەن.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: خەڵکی ئەو ناوچە لە خۆیان بەرەڤانیان کرد و جیهانیان لە دەستی داعش و گرووپە توندرەوەکان ڕزگار کرد. لە حاڵێکدا تورکیا ئێستا بە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچە خەریکە قەیرانی سووریا قووڵتر دەکاتەوە و پڕۆژەی داگیرکاری بەرەو پێش دەبات.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە، ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی دووبارە گەڕانەوەی داعش. لە ڕاستیدا حکومەتی تورکیا بە ئەو هێرشانە خەریکە بەستێن بۆ گەڕانەوەی داعش خۆش دەکات. ئەو هێرشانە هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا. ئەبێ حکومەتی سوریا لە ئەو پێوەندیەدا هەڵوێستی هەبێت.
Your Comment