هێزە سنورییەکانی تورکیا 480 کەسی سڤیلیان لە سنووری حەسەکە کوشتووە

چاوەدێری مافی مرۆڤی تورکیا لە کوژرانی سێ کەسی سڤیلی سووری لە هێڵی سنووری حەسەکە هەواڵی دا و وتی کە تا ئێستا 480 هاووڵاتی سووریا لە ئەو ناوچە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کوژرانی سێ هاووڵاتی سڤیلی خەڵکی حەسەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە هەواڵی دا و وتی کە دوای پێکهێننای بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا، 480 کەسی سڤیل لەلایەن هێزە سنوورییەکانی تورکیاوە کوژراون.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە کوژرانی هاووڵاتیەکی سڤیلی سووری، لە هێڵی سنووری تورکیا هەواڵی دا. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە هاووڵاتیەکی سڤیلی خەڵکی مەرقەدە لە دەڤەری حەسەکە دوای نزیک بوونەوە بە هێڵی سنووری لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج و کوژرا.

دوو گەنجی سووری دیکەش لە 18 ی ئۆگۆست هەر لە ئەو ناوچە لەالیەن سەربازانی تورکایوە دران بەر شەق و تێهەڵدان.

News Code 38794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha