ئێران شەڕکەری تایبەت و فڕۆکەی قەبارە گەورە بەرهەم دێنێت

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری وتی: نوێ کردنەوەی شەڕکەرەکان و بەرهەمهێنانی شەڕکەری خۆجەیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قەبارە گەورە و پێشکەوتوو لە بەرنامەماندایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر خاجە فەرد سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری لە گفتوگۆیەکدا وتی: ستراتیژی ئێمە ئەوەیە کە لە بواری دەریا، ئاسمان و زەوی، شەڕ بەڕێوەرایەتی بکەین، هەروەها پرسی نۆژەن کردنەوەی شەڕکەرەکان و بەرهەمهێنانی شەڕکەری خۆجەیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قەبارە گەورە و پێشکەوتوو لە ڕیزی بەرنامەکانماندایە تا پێداویستی وڵات لە ئەو بوارەوە دابین بکەین.

ئەمیر خاجە فەرد بە وتنی ئەوەی کە لە بواری فڕۆکەی بچووکدا دەستکەوتی باشمان هەبووە، وتی لە بواری بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قەبارە گەورەش سەرکەوتنمان هەبووە و فڕۆکەی فترس کە فڕۆکەیەکی قەبارە گەورەیە توانایی زۆری هەیە.

News Code 38791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =