تەوەر و ئامانجەکانی کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ عێراق لە بەغدا

کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ عێراق لە بەغدا لە حاڵێکدا بڕیارە ئەم مانگە بەڕێوە بچێت کە ڕوانینی جۆراوجۆر لە سەری هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عێراق بڕیارە کۆتایی ئەم مانگەی زایینی میوانداری کۆنفڕانسێک بێت کە پێی دەوترێ کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ بەغدا بەڵام وێدەچێ جگە لە دراوسێیەکانی بەغدا هەندێ وڵاتی دیکەش لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بن.

ڕۆژانی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری بەرنامەداڕشتنی بۆ کوەیت، وەزیری دەرەوەی بۆ تورکیا، عەرەبستان و ئێران، وەزیری دارایی بۆ ئوردون و وەزیری بەرگری بۆ میسر نارد بۆ ئەوەی بانگهێشت نامەی فەرمی بەشداری لەم کۆبوونەوە ڕادەستی ئەو وڵاتانە بکەن. ئەم کۆبوونەوە 28ی ئاگۆست(6ی خەرمانان) بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق داکۆکی کرد کە عەرەبستان و ئێران و تورکیا پێشوازیان لە بەشداری لەم کۆبوونەوە کردووە. هەروەها وتوویە: فەڕەنسەش هاتۆتە گۆڕەپان و وڵاتان بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوە هان دەدات و خۆشی بەشدار دەبێت.

تەوەرەکانی کۆبوونەوە

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق داکۆکی کرد ئەم کۆبوونەوە بە بەشداری وڵاتانی ناوچە و لە سەر دوو تەوەری سیاسی و ئابووری بەڕێوە دەچێت.

حەسەن نازم وەزیری فەرهەنگی عێراقیش وتی: لە کۆبوونەوەی بەغدا وڵاتانی گرینگی ناوچە بەشدارن. یەکەمین تەوەری کۆبوونەوەکە تەوەری دیپلۆماتیکە و دووهەم ئابووری.

بانگهێشت نەکردنی سووریا بۆ کۆبوونەوە

گەرچی بانگهێشتنامەی بەشداری لەم کۆبوونەوە بۆ وڵاتانی عەرەبستان، ئێران و تورکیا و ئوردون نێردراوە بەڵام سووریا بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوە بانگهێشت نەکراوە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە عێراق و سووریا پێوەندی قووڵیان پێکەوە هەیە.

مەبەستی بەغدا لە بەڕێوە بردنی ئەم کۆبوونەوە، نزیک کردنەوەی بیروڕای وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیە و گەر بەشداری بەربڵاو بێت، ئاکامی باشی بۆ وڵاتانی ناوچە بەدواوە دەبێت. سووریا و عێراق پێوەندی جەغرافیاییان پێکەوە هەیە و جگە لەوەش زمانی هاوبەشیان هەیە. زۆربەی ڕووداوەکانی عێراق کاریگەری لە سووریا وەردەگرێت و بڕیارە لەم کۆبوونەوەدا لە سەر کێشەکانی ناوچە باس و وتووێژ بکرێت، کەواتە چۆن دەکرێ وڵاتێکی گرینگ وەکوو سووریا بەشدار نەبێت.

سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند: ئیمانوێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسە ڕێگری لە بانگهێشت کردنی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوە دەکات. کۆبوونەوەی بەغدا ئایدیای هاوبەشی بەغدا و فەڕەنسەیە و یەکێک لە مەرجەکانی بەشداری مەکرۆن، بانگهێشت نەکردنی بەشار ئەسەدە.

مەبەستەکانی کۆبوونەوە

مەبەستی بەغدا لەم کۆبوونەوە نزیک کردنەوەی بیروڕای وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیە و گەر بەو شێوەی کە چاوەڕوان دەکرێ بەشداری بەربڵاو بێت، ئاکامی باشی بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچە بەدواوە دەبێت.

عێراق هەروەها دەیەوێ بەم شێوە ئاسایشی عێراق ئەو وڵاتە جێگیر بکات و سەرنجی سەرمایەدانەران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و هەروەها دەیەوێ ڕۆڵی گرینگ لە ناوچە بگێڕێت.

هەندێ کەس پییان وایە کازمی لە ڕێگای بەڕێوە بردنی ئەم کۆبوونەوانە بەدوای بەرزکردنەوەی پێگەی ناوچەیی عێراق، چارەسەر کردنی کێشەی لە گەڵ وڵاتانیتر و بەرژەوەندی ئابوورییە. هەندێ کەس پێیان وایە ئەم کۆبوونەوانە پێوەندی عێراق و وڵاتانی ناوچە پتەوتر دەکاتەوە و قەیرانەکان کەم دەکاتەوە.

News Code 38746

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha