AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٣:٢٣

باهونەر: ترامپ ئەبێ بۆ تیرۆری حاج قاسم دادگایی بکرێت

باهونەر: ترامپ ئەبێ بۆ تیرۆری حاج قاسم دادگایی بکرێت

ئەمینداری گشتی کۆمەڵگای ئیسلامی ئەندازیاران ڕایگەیاند: حاج قاسم لەلایەن ترامپی قوماربازەوە تیرۆری کراوە و ئەبێ لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا وەڵامدەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا باهونەر ئەمینداری گشتی کۆمەڵگای ئیسلامی ئەدازیاران لەسەر کاریگەری شەهید قاسم سولەیمانی لە هاوکێشەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەر وتیان شەهید حاج قاسم سولەیمانی بۆ خۆی مەکتەب و فەرهەنگێک بوو و لە ڕیزی هەڵکەوتەترین هێزەکانی شۆڕش و دەسەڵاتەوە بوو.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر هێزە سەربازییەکان دەیانەویست شەهید سولەیمانی شرۆڤە بکەن بۆ ئەوان کەسێکی بوێر و ئازا بوو. ئەگەر دیپلۆماتەکان بیانویستبا شرۆڤەی بکەن دەیانوت هێزێکی زۆر بەهێز و زاڵ بەسەر کورسی دانوستانە.


بانهونەر درێژەی دا: خوالێخۆشبوو حاج قاسم کەسێک بوو کە زۆر بەرز بووەوە و توانی داعش، تەحریرولشام و تەکفیرییەکان ببەزێنێت بەڵام ترامپی قومارباز ئەو کارەساتەی خولقاند. خودا هەر لە ئەم دنیایەدا ترامپ سزا دەدات.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی ئێران لە دژی ترامپ بۆ تیرۆری حاج قاسم وتی: حاج قاسم کەسێک بوو کە لە ئاستی بەربڵاو لەگەڵ تیرۆریزم بە شەڕدا هات و لە ئەو ڕێگایەدا هەوڵی بێ وچانی دا و بە هەوڵەکانی خۆی گرووپە تیرۆریستیەکانی تێکشکاند و لەلایەن کەسێکی قوماربازەوە تیرۆر کرا و ئەو کەسەش دانی بە کارەکەی داناوە و بەدڵنیاییەوە ئەبێ لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سزا بدرێت.

News ID 53389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha