AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٤ ١٢:٢٤

ئەوە واقیعە دروستەكەی ئەمریكایە

ئەوە واقیعە دروستەكەی ئەمریكایە

هەڵە تێگەشتنەكە لێرەدایە من و تۆ پێمانوایە زلهێزان پارێزەری دیموكراسین و پەرژێنی ئازادی و مافی گەلانن، ئەوانیش جگە لە بەرژەوەندی خۆیان هیچیتر نین .

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- عوسمان گوڵپی: ئەمریكا بەدوای بەرژەوەندیەكانی خۆیدا دەگەڕێت، ئەو ڕۆژەی پێت دەڵێ تیرۆریست، دەكرێ ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەسەر خوانێك دەعوەتت بكات.

پێت بڵێ شۆڕشگێر، ئەوەی چارەنوست دیاری دەكات كردار و بیركردنەوەی خۆت نیە، ئەوە بەرژەوەندیەكانی ئەون چارەنوسی تۆ دیاری دەكەن، تا ئەوكاتەی وڵاتەكەت خێری بۆ ئەو تێدابێت و ببێتە هۆی بەهێزكردنی ئابوریەكەی و پێگەی لە ناوچەكەدا، لەگەڵت دەبێت و هاوكاریت دەكا و دەتپارێزێ، كە زانی بەرژەوەندیەكانی لە لاواز بوونن و وڵاتی وێران كردوە لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە و چیتر شەڕی زیاترە لە خێر، ئیدی پشتت تێدەكات و جێت دەهێڵێت، بێ ئەوەی بیر بكاتەوە تۆی دۆست و وڵاتەكەت دووچاری چ كارەساتێك دەبێتەوە، دەكرێ بتخاتەوە بەردەم هەمان چەقۆی سەربڕینی پێشوو، چونكە ئەو هاتوە بەرژەوەندیەكانی خۆی بپارێزێ نەك بەرژەوەندیە باڵاكانی وڵاتەكەت و خەڵكەكەت، بۆیە پێویستە وڵاتان و گەلان بە وریاییەوە مامەڵە بكەن، بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی و باجی گەورە نەدەن.

هەڵە تێگەشتنەكە لێرەدایە من و تۆ پێمانوایە زلهێزان پارێزەری دیموكراسین و پەرژێنی ئازادی و مافی گەلانن، ئەوانیش جگە لە بەرژەوەندی خۆیان هیچیتر نین.

News ID 38678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha