نزیک بە 400 تیرۆریستی داعشی لە بەرزاییەکانی مەخموورن

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی لە مەخموور لە بوونی 400 تیرۆریستی داعشی لە بەرزاییەکانی قەرە چۆخ لە ناوچەی مەخموور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە ئەوانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی سێ پارێزگا لەوانە نەینەوا، کەرکووک و سەلاحەدین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەین عێراق نیوز، ڕەشاد کەلالی لە ئەو بارەوە وتی: نزیک بە 400 تیرۆریستی داعشی لە سێ ساڵ لەمەوپێشەوە لە بەرزاییەکانی قەرەچۆخن و چەندین جاریش بوردمان کراون. هەروەها هێزی سەربازی عێراق، چەندنین جار ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژیان بەڕێوە بردووە. بەڵام مەترسیی ئەوان هەر هێشتا لە جێی خۆیەتی.

کەلالی زیادی کرد: ئەو کەسانە بە بەکارهێنانی شێوەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی ناوچەی دبس و حەویجە و جزیرەی نەینەوا دەگوازرێنەوە و لەو ڕێگایەوە یارمەتییەکان پێ دەگات. ئەو تیرۆریستانە مەترسییەکی گەورە بۆ ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

News Code 38659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =