بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم همەت، ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە قامیشەڵانەکانی باشووری ڕۆژاوای دەریاچەی نێودەوڵەتی زرێباری مەریوان لە کاتژمێر 13 ی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست یپێکرد.
ناوبراو زیادی کرد: دەستبەجێ هێزە خەڵکییەکان، ئەنجومەنەکانی ژینگە و بەتایبەتی ئەنجومەنی سەوزی چیا، سەرچاوە سروشتییەکان، ئاگر کوژانەوە و ئیدارەی ژینگەی شاری مەریوان و سەوڵاوا لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادەبوون و هەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان دا.
سەرۆکی ئیدارەی پارێزەری لە ژینگەی مەریوا درێژەی دا: دوای هەشت کاتژمێر هەوڵی بێ وچان، ئاگرەکە کاتژمێر 21 کۆنترۆڵ کرا بەڵام بەهۆی تاریک بوون، هەواڵێکی ورد لە ڕێژەی خەسارەکان بەدەستەوە نییە.
Your Comment