بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاپۆرتی دا مەسعوود بارزانی ڕێبەری ئەو پارتە دیدارێکی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام داوە.
بە وگێرەی راگەیێندراوی کۆتایی ئەو دیدارە، دوو لایەنەکە سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و دوایین گۆڕانکارییە ئەمنیەتییەکان گفتوگۆیان کردووە.
بارزانی و فەیاز لە ئەو دیدارەدا هەڕەشە و مەترسییەکانی داعشیان لە عێراق تاوتوێ کردووە.
هەروەها جەختیان کرد کە پێویستە لە درێژەی دابینی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم و هێزە عێراقییرکان بکرێت.
Your Comment