AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٩ ٠٧:٥٧

بڵاوکراوەی کەجەکە بۆ ڕێزنان لە مانگی موحەڕەم:

هەتا زوڵم و ستەم هەبێت حسێنەکان هەر دەبن

هەتا زوڵم و ستەم هەبێت حسێنەکان هەر دەبن

کۆمەڵەی جڤاکی کوردستان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای ڕێزنان لە مانگی موحەڕەم، داوای لە خەڵک کرد لە بەرانبەر یەزیدییەکانەوە خۆڕاگری بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی جڤاکی کوردستان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای ڕێزنان لە مانگی موحەڕەم، هاوپەیمانی حاکم بە سەر تورکیای وەکوو یەزیدییە سەردەمییەکان ناو برد و داوای لە خەڵک کرد لە بەرانبەر ئەم یەزیدیانەدا خۆڕاگری بکەن.

کۆمیسیۆنی خەڵک و بڕواکانی کەجەکە بە دەرکردنی ئەم بڵاوکراوە، ڕایانگەیاند: ئێمە هاتینە ناو مانگێکەوە کە بە پێی بڕوای عەلەوییەکان و موسوڵمانە شێعەکان پێگەیەکی گرینگی هەیە. ئەم مانگە مانگی ئازیەتباری موسوڵمانە شێعەکانە.

لەم بڵاوکراوەدا هەروەها نووسراوە: موحەڕەم بۆ ئەوەیە ستەمکاری کەربەلا لەبیر بکرێت، ئەو ڕۆژانەی وەبیرهێنەرەوەی جیاوازی نێوان ئیسلامی سەڵتەنەتی و ئیمانی ئەو کەسانەیە کە باسی بەرانبەری و یەکسانی دەکەن. ئێمە داوا لە لایەنگرە ڕاستەقینەکان دەکەین کە لە بەرانبەر یەزیدییە سەردەمییەکانەوە، لایەنگری حسێن بکەن.

کەجەکە وێڕای وەبیرهێنانەوەی کوشتنی عەلەوییەکان لە تورکیا، سەبارەت بە پات بوونەوەی ئەم رووداوە هۆشداری دا و وتی: ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین ڕای خۆیان دەرببڕن و بڵێن تا کاتێ ستەم هەبێت، حسێنەکان دەبن.

News ID 38608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha