ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوە ئاساییە کە بە گۆڕینی دەوڵەت لە وڵاتەکان، سیاسەتی وڵاتەکەش لە زۆربەی بوارەکان لەوانە سیاسەتی دەرەوەش دەگۆڕدرێت.
بە هاتنە سەر کاری ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و کابینەکەی، لە یەکەم هەڵوێستدا سەبارەت بە سیاسەتی ئێران هەمبەر دراوسێکانی ڕاگەیێندرا کە گرینگترین ئامانج بۆ سیاسەتی دەرەوە پێوەندیی باش و پاوەجێ لەگەڵ دراوسێکان لە بواری سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیە.
یەکێک لە دراوسێکانی ئێران کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ و بەشێک لە خاکی عێراقە کە لە ساڵی 2003 ەوە و دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام وەکوو ناوچەکەی فیدراڵی ناسراوە کە بەردەوام خوازیاری پێوەندییەکی باش لەگەڵ ئێران بووە و بە پێچەوانەش ئێرانیش بەدوای پێوەندیەکی باش و سەقامگیر لەگەڵ ئەو هەرێمە بووە.
ئەگەر بڕوانینە پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەبینین کە لە ڕابردووشدا پێوەندییەکی بەربڵاویان لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی بواری ئابووری هەبووە و بەرپرسانی هەر دوولا بەردەوام جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکان کردووە، بەتایبەتی تر کە نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەیە و هەر وەک بینیمان کە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران جودا لە شاندی عێراقی بانگهێشتی فەرمی کرابوون و بە شێوەی سەربەخۆش شاندەکە گەییشتە تاران و پێشوازیان لێکرا کە ئەمە نیشان لە ئەوەیە ئێران و بەرپرسەکانی حەسێبی تایبەت لەسەر قەبارەی هەرێمی کوردستان، جودا لە وڵاتی عێراق دەکەن.
خاڵێکی جێی سەرەنجی دیکە کە زۆر گرینگە ئەوە بوو کە لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە چوو، نێچیرڤان بارزانی لە ڕیزی پێشەوەی بەشداربووان و لە ڕیزی سەرۆکی وڵاتانی دیکە کورسیی بۆ دیاری کرابوو.
هەر وەک پێشتریش لە هەواڵەکاندا باسی لەسەر کرا کە سەید ئیبراهیم رەییسی لە دیدار لە گەڵ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، وتی: ئەمڕۆ دۆخێکی باش بۆ گەشەی ئابووری بە پێی خاڵە هاوبەشە ئابووری و فەرهەنگییەکان پێک هاتووە.
سەرۆک کۆماری وێڕای ئاماژە بەوەی کە هاوکاری ئێران و عێراق تا گەیشتن بە دۆخی شیاو مەودای زۆری هەیە، وتی: دەبێ هەنگاوی پتەو لە ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ باشتر ژیانی خەڵک کەڵک وەربگرمین.
نچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: نەک هەر ئێمە بەڵکوو هەموو ناوچە ڕوانگەکانی ئێوەمان پێ خۆشە و پێشوازی لێ دەکەین. ئێمە پێمان خۆشە وەرزێکی نوێ لە پێوەندییە ئابووری، فەرهەنگی و سیاسییەکانی ئێران و هەێمی کوردستانی عێراق دەست پێ بکات.
هەر هەمووی ئەمانە باس لە ئەوە دەکەن کە داهاتووی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشتر و تۆکمەتر و بەربڵاوتر دەبێت.
Your Comment