بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رووسیا ئەلیەوم سەرچاوەیەکی عێراقی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی وڵاتانی ناوچە لە بەغدای ڕوون کردەوە.
ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند: بڕیارە دانیشتنی بەرپرسانی وڵاتانی ناوچە ٢٨ یان ٢٩ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم دانیشتنە ڕەنگە ماوەیەک وەدوا بکەوێ، وتیشی: بانگهێشتنامە بۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نێردراوە و ئەمشەویش شاندێکی باڵای عێراقی بۆ ڕیاز سەفەر دەکەن بۆ ئەوەی بانگهێشتنامەی محەمەد بن سەلمان ڕادەست بکەن.
ئەم بەرپرسە عێراقییە ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی عێراق بۆ بانگهێشت کردن یان نەکردنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.
Your Comment