ئێران هەوڵ دەدات ئاسایش لە ڕێگا نێودەوڵەتییەکان دابین بکات

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە بەردەوام یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزین، وتی: ئیسرائیل لە سەرووی هەوڵە تیرۆریستییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەیاننامەی 7 وڵاتی ئابووری لەسەر هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگری ئیسرائیلی، وتی: ئێمە هەمیشە وتوومانە کە دژی هەر جۆرە هەوڵێکی نایاسایی و کارێکی تیرۆریستی، بەڵام کەسانێک کە خۆیان داعش و تیرۆریستیان پەروردە کردووە و پاڵپشتیان کردووە، ئاوەها ڕوانگەیەکیان گرتووەتە پێش.

ناوبراو وتی: هەر ڕۆژە دەبینین کە لە دەریای سوور و ڕێگای هاتوچۆی پاپۆڕە کان لە ئەوێ، چ کێشەگەلێک دێتە ئاراوە و ئەگەر تیرۆریستێک هەبێت، ئەوە ئیسرائیل لە سەروویانەوەیە.

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە بەردەوام یاسا و ڕێساکان دەپارێزین و بەدوای ئاسایشی ڕێگا نێودەوڵەتییەکان و گواستنەوەی و وزەین، داکۆکی کرد: کەسانێک کە بیرۆکەی تیرۆریستییان هەیە، ئەوەها هەڵوێست دەگرن وە ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییەدا کە ڕووی دا، بینیمان کە لە هەمان کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا چ قسەگەلێکیان هێنایە ئاراوە بەڵام دواتر تێگەییشتن کە ڕووداوەکە بەتەواوەتی سروشتی بووە.

News Code 38584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha