AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٧ ٠٨:٣٩

لە گفتوگۆ لەگەڵ مەیادین؛

نەخالە: ئێران پاڵپشتی ڕاستەقینەی بەرخۆدانە

نەخالە: ئێران پاڵپشتی ڕاستەقینەی بەرخۆدانە

ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران وەکوو پاڵپشتی راستەقینەی گرووپەکانی بەرخۆدن یادی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران وەکوو پاڵپشتی راستەقینەی گرووپەکانی بەرخۆدن یادی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زیاد نەخالە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی مەیادین بە وتنی ئەوەی کە پاڵپشتی ئێران لە گەلی فەلەستین بە بواری سەربازی و دارایی سنووردار نابێتەوە، وتی: ئێران ڕێزی تایبەت لە ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدان دەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پەیامی ئێمە وەکوو ڕێبەرانی بەرخۆدان باس لە ئەوە دەکات کە ئێران پاڵپشتی ڕاستەقینەی هێزەکانی بەرخۆدانە.

نەخالە هەروەها بانگهێشتی ئێران لە ڕێبەرانی بەرخۆدان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێی خۆی نیشانەی ڕێزێک وەسف کرد کە ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدان لای ئێران هەیانە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلستین جەختی کرد: جیاوازی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە، هاوکاری لەگەڵ گەلی فەلەستین و قبووڵ کردنی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە باری سیاسییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە وڵاتانی دیکە کەسێک یارمەتیدەری گەلی فەلەستین نییە.

News ID 38579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha