بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە وڵام دانەوە بە هەڕەشەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ڕژیمی ئیسرائیل لە نوێترین کاری وەکوو پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەییەکان، هەڕەشەی کردەوەی سەربازی لە ئێران دەکات.
ئەو وتیشی: ئەم ئاکارە بێ شەرمانە لە پشتیوانی وڵاتە ڕۆژاواییەکان سەرچاوە دەگرێت. ئێمە بە ڕوونی ڕایدەگەینین هەر جۆرە کردەوەیەکی گەمژانە وڵامی جیدی ئێرانی بەدواوە دەبێت.
Your Comment