بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە مەجلیسی ئێران بە ئامادە بوونی 115بەرپرسی فەرمی وڵاتانی جیهان بەڕێوەچوو.
سەرۆک کۆمار وتی: گەمارۆکان دژی میلەتی ئێران دەبێ هەڵوەشێنەوە و هەر گەڵاڵەی دیپلۆماتیکێک کە ئەم مەبەستە بپێکێ، پشتیوانی لێ دەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لایەنگری ڕاستەقینەی مافی مرۆڤین و بێدەنگی لە بەرانبەر زوڵم و خەنایەت و دەستدرێژی مرۆڤە بێ تاوانەکان قبووڵ ناکەین. زوڵم و جەنایەت گەر لە ئەورووپا و ئەمریکا بێت یان ئەفریقا و یەمەن و سووریا بۆ ئێمە جیاوازی نییە و ئێمە لە پەنای مەزڵۆمان داین و لە ناوخۆشەوە خەڵک و لاوانی ئەم سنوورە داوامان لێ دەکەن لایەنگری هەژاران بین.
ئەو هەروەها روونی کردەوە: لە دەوڵەتی خەڵکیدا لایەنە سیاسییەکان، چینە ئایینی و هۆزییەکان واتای نییە و هەموو دەست لە ناو دەستی یەک لە ژێر ئاڵای ئێراندا هاوپەیمان دەبن.
رەییسی ڕایگەیاند: قەیرانە ناوچەییەکان دەبێ لە ڕێگای وتووێژ و بە پێێ دابین کردنی مافی میلەتەکان چارەسەر بکرێت. من دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتان بە تایبەت دراوسێێەکان درێژ دەکەمەوە.
ناوبراو داکۆکی کرد: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتی خوازانەیە و ئەم وڵاتە چەکی ئەتۆمی حەرام دەزانێت و ئەم جۆرە چەکە هیچ پێگەیەکی لە ستراتژی بەرگری وڵات نییە.
ئەو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە گەمارۆکان دژی خەڵکی ئێران دەبێ هەڵوەشێنەوە و هەر گەڵاڵەی دیپلۆماتیکێک کە ئەم مەبەستە بپێکێ، پشتیوانی لێ دەکەین، وتیشی: ئێران وڵاتان و میلەتە دراوسێیەکان بە هاوڕێی خۆیان دەزانن و گرینگترین سیاسەتی دەرەکی خۆیان گەشەی پێوەند لە گەڵ وڵاتە دراوسێیەکانی خۆی دەزانێت.
سەرۆک کۆمار وتیشی: جیهان لە حاڵی گۆڕان دایە و دابین کردنی بەرژەوەندی میلەتەکان پێوەندی بە تێگەیشتن لە جیهانی نوێ و ثیوەندی ستراتیژیک و دەسەڵاتە تازە سەرهەڵداوەکان هەیە. دیپلۆماسی دەبێ پێوەندی میلەتەکانی ناوچە زۆرتر بکاتەوە و هاوبەشییەکانی ئەوان لە بواری ئابووری، فەرهەنگ، زانست و وەرزش پتەو بکاتەوە.
Your Comment