AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٤ ١١:٣٤

بە مەبەستی بەشداری لە ڕێورەسمی سوێندخواردن؛

سەرۆکی یەکێتی جیهانی نێوان مەجلیسەکان گەییشتە تاران

سەرۆکی یەکێتی جیهانی نێوان مەجلیسەکان گەییشتە تاران

سەرۆکی یەکێتی جیهانی نێوان مەجلیسان( IPU) بە مەبەستی بەشداری لە ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێنتۆرا پاچنکۆ سەرۆکی یەکێتی جیهانی نێوان مەجلیسان، بە پێشوازی ئەحمەد نادری نوێنەری تاران و سەرۆکی شۆرای بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی نێوان مەجلیسان بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە تاران.

هەروەها ئیمەن بن عەبدولڕەحمان سەرۆک وەزیرانی ئەلجەزایریش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ لێژنەیەکی هاوڕێ گەییشتە فڕۆکەخانەی مهرائاباد و لەلایەن فەرهاد ڕەهبەرەوە پێشوازی لێکرا.

News ID 38530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha