بە پێی هەواڵی مهر، سەید عەلی یەزدیخاه لەم بارەوە وتی: بێگومان دەوڵەتی داهاتوو بەدوای بەشداری لە ئاسایش و ئاشتی جیهانی و ناوچەیی دەبێت و سەلمێنەری ئەمەش داکۆکی سەرۆک کۆماری نوێی لە سەر ئم بابەتە لە یەکەمین کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی خۆیدا بوو.
ئەو وتیشی: دەوڵەتی خەڵکیی بێگومان لە دانوستانەکاندا سەربەرزی و بەرژەوەندی ئێران دەپارێزێت و ئەمەش لە گرینگترین پێش مەرجەکان بۆ بەڕێوە بردنی دانوستانە.
نوێنەری خەڵکی تاران هەروەها داکۆکی کردە سەر جێبەجێ کردنی یاسا و وتی: لە وتووێژە ڕێکخەرانەکان پێشوازی دەکەین چونکوو ئێمە لە کۆمەڵگای جیهانی و لە پێوەندی داین بەڵام دەبێ هێڵە سوورەکان لە دانوستانەکاندا بپارێزرێن.
Your Comment