خەڵکی ئێران وەڵامێکی پتەویان بە پیلانی بایکوتی هەڵبژاردنەکان دایەوە

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە وتنی ئەوەی کە پیلانی بایکوتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دوژمنانەوە داڕێژرابوو، فەرموویان: خەڵک وەڵامێکی پتەویان بە ئەو پیلانە دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران، لە ڕێوڕەسمی ڕاسپاردنی فەرمانی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران، دوای پێشکەش کردنی فەرمانی ڕاسپاردنەکە لێدوانیان دا.

گرینگترین قسەکانی ڕێبەر بە شێوەی خوارەوەیە:

خودای گەورە ئەو دەستپێکە بۆ خەڵک و وڵات پیرۆز بکات و شوکرانەبژێری خودای گەورەم کە ئەو شانازییەی دایە گەلی ئێران کە جاریکی دیکە ڕێورەسمی پڕمانای هڵباژردن کە نیشاندەری دیمۆکراسی ئایینییە، بە سەرکەوتن ئەنجام بدەن. لە خەڵکیش دەسخۆشی دەکەم.

ئەبێ دەسخۆشیش لە سەرۆک کۆماری بەڕێزی دوازدەیەم و هاوکارەکانی بکەم و ماندوونەبوونیان دەکەم. بۆ بەڕێز ڕەئیسی و دەوڵەت و هاوکارەکانی هیوای سەرکەوتنم هەیە.

پیلانی گەمارۆی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دوژمنانەوە داڕێژرابوو و هەندێکیش لە ناوخۆ لە ڕووی نەزانییەوە و هەندێکیش لە ڕووی ڕقەوە وەدوایان کەوتن بەڵام خەڵک وەڵامێکی قایمیان بە ئەو پیلانە دایەوە. بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکە باش بوو.

هەر شتێک کە بتوانێت خەڵک بهێنێتە جۆش و خرۆش و ورەیان پێبدات و بیانهێنێتە مەیدان و یارمەتیدەری ئەو بابەتە بێت، باشە.

خاڵێکی دیکە کە گرینگە ئەوەیە کە هەر هەر کارێک کە دەکەین بەشێک لە پلانێک بێت کە پێشتر ئامادە کراوە، هەوڵی لە پێشەوە پلان بۆ دانەڕێژراو ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. چارەسەری کێشەی ئابووری کات دەبات. خەڵکیش ئەو بابەتە دەزانن. ناتوانرێت کێشەکان بە یەک شەو یان ماوەیەکی کورت چارەسەر بکرێن. چارەسەری کێشە کات دەبات. بە پشتی خودا کێشەکان چارەسەر دەبن.

لە سەر سیاسەتی دەرەوە و فەرهەنگیش چەند تێبینیەکم هەیە کە لە کۆبوونەوەکانی دواتر باسیان لەسەر دەکەم.

ڕێبەری سەبارەت بە شەڕی پڕوپاگەندایی دوژمنیش وتی: دوژمنان ئەمڕۆکە زیاتر لە بواری شەڕی نەرم و مێدیایی چالاکی دەکات تا زیاتر بە سەر بیری گشتی زاڵ بێت و لە ئەو ڕێگایەش پارەیەکی زۆر خەرج دەکات و کاری زۆر ئەنجام دەدات.

News Code 38503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha