بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی شوێنگیری کردنی کاروباری ئێزدییە ڕفێندراوەکان لەلایەن داعشەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئاماری ئێزدییەکانی قوربانیی جەنایەتەکانی داعشی هەر لە 3 ی ئووتی ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا ڕاگەیاند.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ژمارەی ئیزدییەکانی دانیشتووی عێراق 550 هەزار کەس بووە کە لە ئەو ژمارەیە 360 هەزار کەسیان دوای هیرشی داعش بۆ شەنگال ئاوارە بووە و لە ئەو ژمارەیە 100 هەزار کەسیان بۆ دەرەوەی عێراق کۆچیان کردووە و بەس 150 هەزار ئێزدی گەڕاونەتەوە شوێنی ژیانی خۆیان.
هەروەها ئاماژە کراوە کە ژمارەی ئەو ئێزدیانە کە بەهۆی جەنایەتەکانی داعشەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە. هەزار و 293 کەسن و تا ئیستا 82 گۆڕی بەکۆمەڵ کە تەرمی ئێزدییەکانی تێدا بووە، لە شەنگال و دەڤەری دۆزراوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارە داعشییەکان 68 پەرستگە و شوێنی پیرۆزی ئێزدییەکانیان تەقاندووەتەوە و شەش هەزار و 417 ئێزدیش لە ڕەوتی هێرشی داعش بۆ شەنگال ڕفێندراون و دیل کراون.
لە کۆی ئێزدیە ڕفێندراوەکانیش 3 هەزار و 548 کەسیان ژن و 2 هەزار و 689 کەسیان پیاو بوون و تا ئێستا هەزار و 206 ژن و 339 پیاوی ئێزدی لە دەستی داعس ئازاد بوون و تەرمی 104 ژنی ڕفێندراویش دۆزراوەتەوە و لە چارەنووسی پاشماوەکەشیان هیچ زانیاریەک لە بەردەست نییە.
Your Comment