AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١١ ٢٢:٣٣

بە هۆی درۆ هەڵبەستنەوە؛

کارداری بریتانیا بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا

کارداری بریتانیا بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا

کارداری بریتانیا بە هۆی تۆمەتی درۆ و بێ بنەما  سەبارەت بە ڕووداوی نەوتهەڵگری ڕژیمی زایۆنی لە دەریای عەمان، بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشت کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ بە بۆنەی ئامادە نەبوونی باڵوێزی ئینگلیس، کارداری ئەم وڵاتە بە بۆنەی تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و لە گەڵ سەرۆکی دایرەی سێهەمی ڕۆژاوای ئەورووپا دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم تۆمەتانە، داکۆکی کرا کە ئەو وتانە بێ بنەما و دژبەرانەیە.

سەرۆکی دایرەی سێهەمی ڕۆژاوای ئەورووپا لەم دیدارەدا وتیشی: ئێران هەمیشە ڕێگایەکی هێمن بۆ تێپەڕ بوونی بێ کێشەی کەشتییەکان بووە و بۆ سەقامگیربوونی ئاسایش هەوڵی داوە.

ئەو وێڕای هۆشدار دان سەبارەت بەم وتانە داکۆکی کرد: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بەرگری لە وڵات و وڵامی قورس بە هەموو سەرکێشییەکی دوژمن ئەداتەوە.

کارداری بریتانیاش بەڵێنی دا ئەم بابەتانە بە لەندەن ڕابگەینێت.

News ID 38492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha