بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی دوا کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتی دوازدەیەم ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمریکا و ئەورووپا بەڵێن نابەنە پێشەوە و نەیانتوانی پابەندی بەڵێنەکانیان بن، نیشاندەری ئەوە نییە کە ئێمە بڕوامان پێیان کردووە و یان خراپ دانوستانمان کردووە بەڵکوو نیشاندەری ئەوەیە کە هەندێک وڵات لە جیهان هەن کە پابەندەی یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتیەکان نین.
ناوبراو زیادی کرد: من شایەتی دەدەم کە هیچیەکە لە دانوستاکارەکان، هیچ کات بڕوایان بە ئەمریکا نەکردووە، ئەگەر وا بوایە ڕێککەوتنێکی دوو پەڕەییمان واژۆ دەکرد نەک لاپەڕە.
زەریف جەختی کرد: ئەبێ بڕوامان بە خەڵک و توانی نەتەوەیی هەبێت و نابێت وابیر بکەینەوە ئەمریکا هەرچیەکی بوێت، هەر ئەوە دەبێت، ئەمریکا هێزی تەواو نییە.
ئەمریکا رێککەوتنی ناڤۆکیی بەسەرماندا نەسەپاند
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا ڕێککەوتنیی بەسەرماندا نەسەپاند، ئەگەر بسەپایە، ئەمڕۆکە بەدوای زیاد کردنی هەندێک بابەت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبوو.
Your Comment