ڕێوڕەسمی دەسپێکی سوێندی یاسایی سەرۆک کۆماریی ئێران سێشەممە بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران، سێشەممە 12 ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ڕێبەری ئێران و کۆمەلێک لە بەرپرسان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەرێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران 12 ی گەلاوێژی 1400 بە ئامادەبونی ڕێبەری ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسان لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە دەچێت و هەڵبژێردراوی خەڵکی ئێران لەلایەن وەلی فەقێوە لە پۆستی سەرۆک کۆماری دادەمەزرێت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت و لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، ماڵپەڕ و تۆڕەکانی IR KHAMENEI لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی راستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

News Code 38472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =