بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمرۆ شەمە 9ی گەلاوێژ لە رێورەسمێکدا پەردیسی سینەمایی مێهری شاری سەقز کرایەوە.
ەهدی دادمان سەرۆکی حەوزەی هونەریی ئێران ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرهەنگی و هەروەها بەرپرسانی پارێزگای کوردستان ئامادەی کردنەوەی سینەمای سەقز بوون.
سینەمای سەقز سێ هۆڵی هەیە و بۆ کاری شانۆ و فیلم و کاری مۆسیقا بە کەڵکە.
بە کۆتایی هاتنی ئەم پرۆژانە، ٩ هۆڵی سینەمایی و ١٧٤٥ کورسی بە هۆڵەکانی پارێزگا زیاد کرا.
Your Comment