ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو دەخاتە بەردەستی تیرۆریستە تەکفیرییەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی واشنتۆن لە تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە ناوچەکە و عێراق وتی: ئەوە ئەمریکییەکانن کە چەکی پێشکەوتوو دەخەنە بەردەستی تەکفیرییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، عەدی خدران لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە تیرۆریزمی لە ئەو وڵاتە ڕووخێنەر وەسف کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە ئەو بوارەدا ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش لە ناوچەکە و عێراق ئەنجامی چالاکیی هەواڵگری نێودەوڵەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانکاری جوگرافیایی لە ناوچەکە و زاڵ بوون بەسەر چارەنووسی گەلانە. ئەمریکییەکان دەیانەوێت گەلانی ناوچەکە بەرەو شەڕ و خوێن ڕشتن ببەن.

خدران لە درێژەدا وتیشی: ئێستاکە پرسیار ئەوەیە کە تیرۆریستەکان لە ئەم دۆخەی ئێستا چەک و ئیمکاناتی لۆجستیکی خۆیان چلۆن لە ناوچە دوور کەوتوو و کوێستانییەکان وەردەگرن. دەستخستنی ئەو چەکانە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە نیشانی دەدات کە ئەوان لەلاینە بیانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن.

News Code 38455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =