AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٨ ١٤:٢١

وتەبێژی حزبوڵڵای عێراق:

بەرخۆدان هێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا

بەرخۆدان هێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکدا وتی: بەرخۆدانی عێراق هێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، جەعفەر حسێنی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسایەتییە عێراقییە ڕایگەیاند: شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق لە ڕیزی ئەو شوێنانە نین کە بەرخۆدان هێرشیان بکاتە سەر. ئێمە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە ناوی باڵوێزخانەی ئاژاوە دەناسین.

ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای ئەوە، هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئاژاوە لە بەغدا هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی هاوکێشەکان و فریوی عێراقییەکانە. هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان ئامانجی دوژمنانەیان هەیە.

پێشتریش ئەبو عەلی عەسکەری ڕایگەیاندبوو: لە ڕوانگەی بەرخۆدانەوە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان ڕەت کراوەیە. ئەو بەرپرسەی نووسینگەی ئەمنیەتی حزبوڵڵای عێراق زیادی کرد: کەسانێک کە پاڵپشتی دەکەن لە بوونی هێزە داگیرکەرەکان، خەیانەتکارن.

News ID 38448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha