AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٤ ١٢:٥٣

سەرلەشکەر مووسەوی: هێزە چەکدارەکانی ئێران هەموو شتێکیان لەبەردەستە

سەرلەشکەر مووسەوی: هێزە چەکدارەکانی ئێران هەموو شتێکیان لەبەردەستە

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەوەی کە بۆ ئەنجامی ئەرکەکانیان پێویست بێت، خراوەتە بەردەستیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش لە ڕێوڕەسمی ڕادەست کردنی 1000 درۆن بە ڕێکخراوی ڕەزمی ئەرتەش، وتی : ئەو ڕادەست کردنە تەنیا بەشێک لە تواناییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە و هێزە چەکدارەکان لە ئاسمان، زەوی، دەریا و هێزی بەرگری ئەوەی کە پێویستیان بێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان، خراوەتە بەردەستیان.

ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی بە جەخت لەسەر ئامادەیی ئەرتەش بۆ بەرگری لە ئاسایشی ئێران، ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەوەی کە پێویست بێت لە بەردەستیان دایە؛ پەیامی ئێمە بۆ گەلی ئێران ئەوەیە کە منداڵانی گیانفیدانی ئەم گەلە لە هێزە چەکدارەکان و ئەرتەش بە گیان، خوێن ، توانا و زانست و دەسەڵاتی خۆیان لەسەر بەڵێنی خۆیان لەگەڵ خودا، ڕێبەر و گەلەکەیان وەستاون.

فەرماندەی گشتی ئەرتەش زیادی کرد: ڕادەست کردن، ڕوونوێنی و مانۆڕگەلێک کە لە سەرتاسەری ئێران و ئوقیانووسەکان خەریکە ئەنجام دەدرێت، نیشاندەری دەفرایەتی و ئامادەیی هێزە چەکدارەکانە.


News ID 53559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha