AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٤ ٢٠:٤٨

کوردەکانی سووریا لە بەنداوی تەشرین مانیان گرت

کوردەکانی سووریا لە بەنداوی تەشرین مانیان گرت

بە ئامانجی پاڵپشتی لە هەسەدە و ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەو وڵاتە، خەڵکێکی زۆری کوردی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەنداوی تەشریندا مانیان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئاژانسی هاوار، ئەوڕۆ هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی کوردەکانی سووریا لە هاوێری بەنداوی تەشرین بە مەبەستی پاڵپشتی لە هەسەدە و ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەو وڵاتە، خەڵکانێکی زۆر لە کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا، دیرەزور و ئاوارەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، تەڤڵی ئەو مانگرتنە بوون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هەزاران کەس لە کوردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرواری ٨ی ژانڤیەدا ڕێپێوانێکیان بۆ بەرگری لە بەنداوی تەشرین دەست پێکرد و بە هەڵدانی دروشمگەلکێک لە دژی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی، پاڵپشتی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەربڕی.

ئەم مانگرتنە لە شەشەمین ڕۆژیدا شایەدی بەشداری و گەیشتنی جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا، دیرەزور و ئاوارەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بوو.

News ID 53567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha