بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ هێرشی نوێی تورکیایان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی هەسەدە لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ جاری دووەم لەسەر یەک ناوەندەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە جەرگەی بەنداوی تشرین لە ناوچەی منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سوریایان کردۆتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بە پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی SDF ی سەر بە ئەمریکا و هێزەکانی سەر بە تورکیا کرد.
ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بە تۆپباران و هاویشتنی مووشەک کردووە.
Your Comment