AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٤ ١٤:٢٢

درۆنە پێشکەوتووەکانی ئێران توانای نیشتنەوە و هەستانەوە لە دەریایان هەیە

درۆنە پێشکەوتووەکانی ئێران توانای نیشتنەوە و هەستانەوە لە دەریایان هەیە

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەو درۆنانەی کە لە راسپاردە بەرگری و تێکەڵەکاندا بەکار دەهێنرێن، درۆنگەلێک بە توانایی نیشتنەوە و هەستانەوە لە دەریایان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، لە ڕێوڕەسمی تەڤل بوونی 1000 درۆنی ستراتیژی بە ئەرتەش، وتی: یەکگرتوویی و هاوکاری زۆر کاریگەر و باش لە نێوان پیشەی بەرگری و ئەرتەشی ئێران پێک هاتووە و ڕادەست کردنی 1000 درۆنی ستراتیژی بە ئەرتەش ئەنجامی ئەو هاوئاهەنگییەیە.\


ئەمیر نەسیرزادە درێژەی دا: ئەرتەشی ئێران لە بەکارهێنانی درۆن بەتواوەتی شارەزا بووەتەوە و درۆنی تایبەتی بۆ هەر چوار لقی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و بەرگری بەکارهێناوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو درۆنانەی کە لە ڕاسپاردە پەدافەندی و تێکەڵەکان بەکار دەهێنرێن، درۆنگەلێک بە توانای نیشتنەوە و هەستانەوە لە دەریا، یان درۆنگەلێک کە لە زیرەک کردنەوە و یارمەتی بە ئۆپراسیۆنەکانی هێزی زەوینی بەکار دەهێنرێن و هەروەها ئەو درۆنانەی کە ئەمڕۆ رادەست کران، بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئەرتەش بتوانێت لە کاتی پێویستدا ئاسمان دکۆمترۆڵ بکات و گورزی قورس لە دوژمن بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر ئەوەی کە تەیار کردنی ئۆمەتی ئیسلامی ئەرکی پیشەی بەرگری وڵاتە، ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جیهازات و چەکی پێویستی هێزە چەکدارەکان لەسەر ئەستۆی پیشەی وەزارەتی بەرگرییە و ئەوەی کە لە مانۆڕەکاندا پیشان دەدرێت، تەنیا بەشێک لە تواناییەکانی ئێمەیە؛ جهازاتێکی شۆک هێنەر و سەرسووڕهێنەرمان هەیە کە ئەگەر پێویست بێت لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەکار دەهێنرێن.


ئەمیر نەسیرزادە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیزنی سەرەڕۆیی و هێرش نادەینە هیچ دوژمنێک، زیادی کرد: هەوڵ و داواکاری فەرماندەکانی ئەرتەش، پیشەی بەرگریی بۆ کار و چالاکی زیاتر هەوڵ داوە و ئەوە شانازیە بۆ ئێمە کە لە پاڵ بیرمەندانی جەهادی ئەرتەش، توانیومانە ئەوەی کە پێداویستی هێزە چەکدارەکانە، بەرهەم بهێنین.

News ID 53557

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha