ئێران سەلماندوویە هاوبەش و شەریکێکی بڕواپێکراوە

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران سەلماندوویە شەریکێکی بڕواپێکراوە، وتی: یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی داهاتوو، دراوسێیەکانن.

بە پێێ هەواڵی مێهر، شێخ محەمەد بێن عەبدوڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ لە تاران لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەییسی دیدار و وتووێژان کرد.

رەییسی لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوو میلەتی ئێران و قەتەر برای دینی و شەریکی یەکترن، وتی: تاران گرینگی تایبەت ئەداتە پێوەندی لە گەڵ دەوحە و یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی داهاتوو، دراوسێیەکانن.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران سەلماندوویە شەریکێکی بڕواپێکراوە، وتیشی: دڵنیا بن ئێران خێرخوازی دراوسێیەکانییە.

ناوبراو هەروەها باسی ڕیشەی نەبوونی ئاسایش لە ناوچەی کرد و ڕایگەیاند: ڕێگا چارەی سەقامگیربوونی ئاسایش و هاوکاری وڵاتانی ناوچە، بڕوای دوو لایەنەی سیاسی و ئیزن نەدان بە بەشداری بیانییەکانە.

شێخ محەمەد بێن عەبدوڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەریش لەم دیدارە وێڕای پیرۆزبایی لە رەییسی، وتی: قەتەر بەدوای پتەو کردنی پێوەندی دوو لایەنە و هەوڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچە بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

News Code 38371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha